rondik.blogspot.com
رۆندک: January 2006
http://rondik.blogspot.com/2006_01_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Tuesday, January 24, 2006. له ته‌نیشتم دامه‌نیشه جائیز نیه. كه زه‌مه‌ن ناتوانێ ته‌عبیر له خۆی بكات و مردوهكانیش كۆڵناده‌ن بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی تازه، ده‌بێ له ته‌نیشت یه‌ك دانه‌نیشین. له ته‌نیشتم دانه‌نیشی، جائیز نیه. من له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن نیم. خوشكم، دایكم، تێكۆشه‌رم، بۆیه لێره‌م. ئه‌و ساته دهستنوێژهكان به هێز ده‌بن. به دوای هه‌ویه‌ی به عهرهبكراومان ده‌گه‌ڕێین. له ناو كۆشكی په‌رله‌مانی پێكه‌وه‌مان. له‌گه‌ڵ ده‌نگی نه‌بیسراوی ده‌یان هه‌زار ئهنفالكراومان. پێكه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین.
rondik.blogspot.com
رۆندک: September 2008
http://rondik.blogspot.com/2008_09_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Friday, September 05, 2008. نه سه‌ره‌تا و نه كۆتایی به‌دواوه‌یه. سه‌رچاوه‌كه و سویلاوهكهش له‌دڵی تۆدا نیشته‌جێن. له تاریكی زه‌حمه‌تێكی زۆر فراواندا. ژیان نه مه‌زهه‌ب و نه بیروباوه‌ڕی هه‌یه. نه هیچ ئوممه‌تێك خاوه‌نیه‌تی و نه هیچ پهرستگایهكیش سنووری بۆ داده‌نێت. نه له‌دایك بوون و نه مردنیش ده‌یبه‌ستێته‌وه. نه نێره و نه مێیه. ده‌توانیت په‌نگ به ئاو بده‌ی له به‌رگێكدا. یاخود با له پانایی ده‌ستتدا گل بده‌یته‌وه. له جۆگه‌له‌ی ژیان بخۆوه. من ڕێگاكه‌ت پیشان ده‌ده‌م. پاڵتۆی ژیان هه‌موو شتێك له‌خۆیه‌وه ده‌ئاڵێنێت.
rondik.blogspot.com
رۆندک: October 2006
http://rondik.blogspot.com/2006_10_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Sunday, October 15, 2006. گوڵێکی غه‌ریب له بیابان. براده‌رێكم له گه‌رمیانه‌وه هه‌واڵى بۆناردبووم به كاك عومه‌ر بێژن ئه‌مه بڵاوبكاته‌وه. له‌ته‌نیشت دیواره ئهستورهكانى قه‌ڵاى سه‌لمانه‌وه له‌و بیابانه ووشكهدا گولێكى سوور سهردهردێنى, جه‌لادێك ته‌نگاوى راوینا تالهپشت دیوارى ئهستورهكانى قه‌ڵاوه ههڵتروشكى و بخهر ێ , سه‌رنجیدا گولێك له‌بیابان رواوه! له‌خۆى پرسى یاران بیابان وگوڵ؟ نوگره‌سه‌لمان و بۆنى خۆش؟ من هاتم وه‌ك كه‌ر (بخهر م) چی ده‌بینم؟ هه‌ستایه‌وه‌و داهاته‌وه تا له‌نهێنى گوڵه‌كه تێبگات!
rondik.blogspot.com
رۆندک: October 2005
http://rondik.blogspot.com/2005_10_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Thursday, October 20, 2005. چه‌ند ده‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن. چه‌ند ده‌نگێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن. ئێره ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی دروست كرد، كه خۆمی تیادا ببینم. له‌گه‌ڵ مۆرانه نامۆكانی زوو یا تازه هاتوو. كه منی دهتاواندهوه ناو خوهكان و. ئه‌وانیشی به سه‌ربازی بۆ قه‌ده‌ره‌كان ئارایشت ده‌دا. ئێره زه‌مه‌نه‌كانی زووی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه. كه هه‌وره‌كان نه‌یانده‌ویست باران به‌و ده‌ڤه‌ره‌دا گوزه‌ر بكات. ئێره ویسته‌كانی ئازاد نه‌ده‌كرد. به‌ڵام فێری ئازادی ده‌كردن. ئێره ئه‌وێی له‌گه‌ڵ خۆ تێكه‌ڵ نه‌ده‌كرد. تا ئه‌وان لێی بترسن. به‌ڵام ئه‌وێ...
rondik.blogspot.com
رۆندک: April 2005
http://rondik.blogspot.com/2005_04_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Thursday, April 28, 2005. ئه‌مشه‌و سه‌رم به بڵاگی پاساریدا كرد،. ئه‌و به خودا ده‌ستی پێكردووه، منیش پێم خۆش بوو ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ی بۆ بنوسم و به‌لاشمه‌وه گرنگ بوو ڕۆندكیش به‌و چه‌ند وشه‌یه ئاشنا بكه‌م:. ئه‌و نوسیویه‌تی: خودا خۆشه‌ویستیه. تۆ له خوداوه ده‌ستت پێ كرد. ئێمه‌ش به خودا كۆتاییمان هێنا، كۆتایی به هه‌موو شتێك، به هه‌موو بوونێك، ئه‌وه‌ی كه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه و نایه‌وێ كۆتایی پێ بێ، خودایه. Posted by Ibrahim @ 5:36 PM. Monday, April 18, 2005. Posted by Ibrahim @ 2:05 PM. سه‌یره، ئه‌وه ك...
rondik.blogspot.com
رۆندک: December 2007
http://rondik.blogspot.com/2007_12_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Tuesday, December 25, 2007. كه قه‌ندیلم ناسی بزه‌یه‌ك بوو له یه‌كێك له دۆڵه سه‌خت و حاسێكانی مه‌ریخ،. چارشێوی هه‌ورینی لاده‌دا و ده‌یگووت:. ئێوه ئه‌ی مهلولهكان، ئاوڕێك له باڵاكه‌ی من بده‌نه‌وه! تا هه‌نوكه‌ش قابیلی چه‌مانه‌وه نیه! ئێوه هۆ ئه‌وانه‌ی بێ براده‌رن،. له حزوری حه‌زره‌تی شكۆدا گۆرانی بۆ گه‌وره‌یی ئێوه ده‌چڕم! له حزوری كولانه بازنه‌ییه‌كه‌ی ئیمرالیدا. بۆ ئێره‌ی ڕوح، ئێره‌ی ئێوه ده‌هێنمه‌وه! به ماچی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و گه‌ریلایه‌كی هاوچه‌رخ به‌رزتر بووه. هۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای پیره دایكێكدا وێڵن!
rondik.blogspot.com
رۆندک: February 2006
http://rondik.blogspot.com/2006_02_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Wednesday, February 22, 2006. ئه‌مه‌یان هه‌مووی به‌لایه‌ك، چونكه ئه‌وان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ئامۆزای یه‌كترن، كه‌یفی خۆیانه چ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێی داخه، میلله‌تانی ترن، ئێرانی، پاكستانی، هیندی، ئه‌فغانی و تد، ئه‌وانه تا هه‌نووكه‌ش باجی شه‌ڕی به‌نی هاشم و به‌نی عهبدوددار ده‌ده‌ن. كوردیش یه‌كێكن له‌و میلله‌تانه‌ی كه باجێكی بێ سنووری كێشه‌ی ئه‌و دوو تیره‌ی قوڕه‌یشیان داوه، تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و باجه ده‌ده‌ین. ده‌بێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتبێ كۆتایی به‌و كێشه‌یه بێنین؟ یا پڕوشكی ئه‌و شه‌ڕه ده‌په‌ڕێته‌وه كوردستانیش؟ پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پی...
rondik.blogspot.com
رۆندک: November 2004
http://rondik.blogspot.com/2004_11_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Tuesday, November 30, 2004. له دوا بابه‌تی جه‌ماوه‌ردا دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نامۆ. سازدراوه كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. شێوه تیپی ئاڤێستای كۆنی زیندوو كردۆته‌وه، ناوی لێناوه شێوه ڕێنوسی كوردۆ. هه‌موومان ده‌زانین كورد به سێ شێوه ڕێنوس ده‌نوسن. له باشور‌و و ڕۆژهه‌ڵات به شێوه ڕێنوسی عه‌ره‌بی. له باكور و ڕۆژئاوای باشوور به شێوه ڕێنوسی لاتینی. كوردی ئه‌رمه‌نستان‌و قهفقارو كۆماره‌كانی تری كۆنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به شێوه ڕێنوسی سلاڤی. نازانم میوانانی ئازیزی ڕۆندكیش چ ده‌بێژن؟ ئه‌به‌دی سه‌ر زه‌وی بێ.
rondik.blogspot.com
رۆندک: July 2006
http://rondik.blogspot.com/2006_07_01_archive.html
به‌خێر بێن بۆ بڵاگی ئیبراهیم مه‌لازاده. Thursday, July 27, 2006. پیرۆزبایی . پیرۆزبایی . پیرۆزبایی. بخوێنن خوێندن مه‌رهه‌مه بۆ زامی گه‌ل. به‌م دێڕه شیعره و به خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه، پیرۆزبایی ته‌واوكردنی نامه‌ی ماسته‌ر له به‌شی كۆمه‌ڵناسی، له به‌ڕێز كاك ئیحسان عوسمان وه‌ڵزی ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كی به سوود و وێستگه‌یه‌ك بێ بۆ ته‌واوكردنی دوكتۆراكه‌ی. پیرۆز بێت و مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیش بێت و هه‌ر بژین. Posted by Ibrahim @ 1:52 PM. 1688;انێکی نەزۆك.